لەتیف نێروەیی: وەڵامی پەیامی ناڕەوا نادەینەوە
کوردستان 06:58 PM - 2024-03-22
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکیدا بە ناونیشانی (مووچەی فەرمانبەران ،نەک شەڕی ڕاگەیاندن !) کە لەبەشی بیروڕای وێبسایتی رەسمی یەکێتی بڵاوبوەتەوە رایگەیاندوە: "بەبێ رەچاوکردنی ئەو هەل و مەرجە هەستیارەی کە هەرێمی کوردستانی پیایدا تێدەپەڕێت، هەڵمەتێکی توندی ناڕەواو بێ ماناو بەزمانێکی زبر لەدژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی پێکردووە ، لەسەر ئەو هەڵمەتە ئێمە بە گیانێکی بەرزی بەرپرسیارانەوە خۆمان لەوەڵامدانەوەی ئەو جۆرە پەیامانە دورەپەرێز دەگرین".
لەتیف نێروەیی ئاماژە بەوەشدەکات: "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە تەنها دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک وبێگەردە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بۆئەوەی کۆتایی بەو مەترسی و ئاڵنگاریانە بێنێت کە رووبەرووی هەرێمی کۆرستان بونەتەوە".
"سەردەمی زمانی زبرو پەیامی ناراست و چەواشەکاری بەسەرچووەو هاوڵاتیان ناکەونە ژێرکاریگەری ئەو جۆرە پایامانە ،بەڵگەش بۆ ئەو راستییە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە"، نێروەیی وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24 -
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23





.webp)

دابەزێنە

