سودانی: ھەوڵەکانی قەرەبووکردنەوەی هەڵەبجە بەردەوامە
کوردستان 07:07 PM - 2024-03-16
راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت:" ھەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنی ھەموو ئەوانەی زوڵم و ستەمیان بەرامبەر کراوە بەردەوامە" .
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یادی ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجە پەیامێکی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و دەڵێت:" کیمیابارانی ھەڵەبجە دڕەندەیی رژێمی گۆڕبەگۆڕ و سەرجەم تاوانەکانی بەرامبەر گەلی کورد و سەرجەم پێکھاتەکانی عێراق دەسەلمێنێت".
هەروەک دەڵێت:" کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ویژداندا دەمێنێتەوە و ھانمان دەدات ھەوڵەکانمان زیاتر بکەین بۆ بەھێزکردنی سیستمی دیموکراسی و ھەوڵەکانی حکومەتیش بەردەوامە بە مەبەستی قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنی ھەموو ئەوانەی زوڵم و ستەمیان بەرامبەر کراوە لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی مافەکانیان دەستەبەر دەکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

