فراكسیۆنی یەكێتی داوای راگرتنی تەلبەندكردنی سنووری نێوان عیراق و ئێران دەكات
عیراق 10:39 PM - 2024-03-15
ئەرشیف
بەشێک لە فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکوەزیرانی عیراق
یەكێتی زیادەڕەواییەكانی تەلبەندكردنی سنووری نێوان عیراق و ئێران دەگەیەنێتە سەرۆكوەزیرانی عیراق و داوای راگرتنی ئەكات، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "وەزیری ناوخۆی عیراق لیژنەیەكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكە ئەنێرێتە ناوچەكە".
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "وەك فراكسیۆنی یەكێتی داوامان لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق كردووە لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنرێت و ئەو زیادەڕەواییانەی بەهۆی تەلبەندكردنی شریتی سنووری نێوان عیراق و ئێران بەگرنگ وەربگرێت".
"پێشتر لەرێگای خالد شوانی وەزیری دادی عیراقەوە یاداشتێكی دیكە لەوبارەیەوە دراوەتە سەرۆكوەزیران و ئەویش وەزیری ناوخۆی راسپاردووە پێداچوونەوە بە پڕۆژەكەدا بكەن و كێشەكان چارەسەربكەن، وەزیری ناوخۆی عیراقیش بە خالد شوانی وەزیری دادی راگەیاندووە لیژنەیەكی هاوبەش ئەنێرنە ناوچەكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
راشیگەیاند: "رووبەرێكی زۆر زەوی كشتوكاڵ و لەوەڕگە ئەكەونە پشتەوەی تەلبەندەكە و هەرچی ئاسك و ئاژەڵی كێوی هەیە بەهۆی تەلبەندەكەوە ناتوانن هاتوچۆ بكەن و لەهاویندا لەناودەچن، لەكاتێكدا بەڵیندەرەكە كێشەی نییەو دەیەوێت زوو كارەكەی تەواو بكات و پارەی خۆی لە فەرماندەیی گشتی پاسەوانی سنوور وەربگرێت و فەرماندەیی گشتیش هاوكاریانن و جۆرێكە لە پارە سپیی كردنەوە، هەربۆیە خەڵك و گوندنیشنانی ناوچەكە دڵسۆزانە بەرگری لەخاكی خۆیان دەكەن و ئێمەیش چۆن لەسەرەتاوە درێغیمان نەكردووە ئاوا بەردەوام دەبین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

