ئاسۆ مامەند: بۆ رێگری لەدووبارەبوونەوەی كارەساتی هەڵەبجە پێویستمان بەیەكڕیزییە
ی ن ک 07:06 PM - 2024-03-15
PUKMEDIA
هەڵەبجە
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "یادكردنەوەی ئەم كارەساتە جەختكردنەوەیە لەگرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی لەو شێوەیە و جینۆسایدی گەلەكەمان".
دەقی پەیامی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند بۆ ساڵڕۆژی كیمیابارانی هەڵەبجە:
رۆژی ١٦ی ئاداری ئەمساڵ سی و شەش ساڵ بە سەر كارەسات و تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی شەهیددا تێدەپەڕێت كە لە لایەن ڕژێمە سەركوتكارەكەی پێشووی عێراقەوە ئەنجامدرا و بەهۆیەوە پێنج هەزار هاووڵاتیی بێتاوان شەهیدبوون، و بە هەزارانی دیكەش برینداربوون، كە تاوەكو ئێشتایش كاریگەری و لێكەوتەكانی ئەو تاوانە بە سەر باری دەروونی و تەندروستی هاووڵاتییانی هەڵەبجە و ژینگەی ناوچەكەوە بەردەوامە.
یادكردنەوەی ئەم كارەساتە وێڕای رێزگرتن لە قوربانییانی گەلەكەمان، بە تایبەت شەهیدانی ئەو كارەساتە، هاوكات جەختكردنەوەشە لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی لەو شێوەیە و جینۆسایدی گەلەكەمان. بۆ گرتنەبەری ئەم ئامانجەیش، یەكڕیزی و تەباییی زیاترمان لێدەخوازێت.
لەم یادەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە كە گرینگی زیاتر بە ژیان و گوزەران و خزمەتكردنی كەسوكاری قوربانیان و بریندارانی ئەو تاوانە بدرێت، كە بە داخەوە تاوەكو ئێستا هەردوو لایەنی پەیوەندیدار حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان، هیچ جۆرە هەنگاوێكی دڵخۆشكەریان نەناوە بە ئاراستەی قەرەبووكردنەوەی ماددی و مەعنەویی قوربانیانی ئەو تاوانە.
لە بیرەوەری (٣٦)مین ساڵڕۆژی كیمیابارنكردنی هەڵەبجەدا؛
-سڵاوو وەفا بۆ رۆحی پاكی قوربانیانی ئەو تاوانە دەنێرین.
-روو ڕەشی بۆ ئەنجامدەر و هاوكارانی ئەو تاوانە قێزەوەنە.
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

