رەواندز، سۆران، ھەریر، خەلیفان، كفری و چەند ناوچەیەكی دیكە رزگاركران
کوردستان 10:32 AM - 2024-03-10
ئەرشیف
راپەڕین
لە چوارچێوەی راپەڕینە جەماوەرییەكەی گەلی كورد دا و رۆژی 10-3-1991، خەڵكی بەشێكی زۆر لەناچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لەدژی زوڵم و زۆری رژێمی بەعس راپەڕین و چەندین شوێنی دیكە بەڕابەرایەتی پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئازادكران.
لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆدا 33 ساڵ لەمەوبەر بڵێسەی راپەڕین چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستانی گرتەوەو كۆمەڵانی خەڵك شانبەشانی پێشمەرگە لەدژی رژێمی بەعس راپەڕین.
ئەمڕۆ 10ی ئادار، 33 ساڵ بەسەر راپەڕینی ناوچەكانی (رەواندز و سۆران و ھەریر و خەلیفان و باسرمە و سیدەكان و مێرگەسۆر و تەقتەق و پیرمام و سەڵاحەدین و خانەقین و دیانا و كفری) تێپەڕ دەبێت، كە ھاوشانی پێشمەرگە لە دژی رژێمی دیكتاتۆری بەعس راپەڕین و ئەو ناوچانە لە رژێمی بەعس پاككرانەوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەندازیار و پلاندانەری راپەڕین بوو، چونكە پێش راپەڕین لەسەر داوای یەكێتی جەبهەی كوردستانی پێكهێنراو راپەڕین دەستیپێكرد، لەرێی رێكخستنەكانی ناوشاریشەوە ئامادەكاری تەواوی كرد بۆ راپەڕین لە سەعاتی سفرداو ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانیش سەرچاوەی گەیاندنی كۆدەكانی راپەڕین بوو، بۆیە شانەچەكدارەكان بە كردنەوەی كۆدەكانیان هەڵمەتەكانیان دەستپێكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

