مەکتەبی سیاسی یەکێتی: هەڵبژاردن دەرفەتی بوژاندنەوەی ئامانجەکانی راپەڕین بن
کوردستان 08:43 PM - 2024-03-04
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یادی ٣٣ ساڵەی راپەڕین پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"با هەڵبژاردنی داهاتوو بکەینە دەەرفەتی زێڕین بۆ بوژاندندنەوەی ئامانجەکانی ڕاپەڕینی دێرین"، راشیگەیاندووە:" هەڵمەتی راپەرین داستانێکی نیشتمانیی گەلەکەمان بوو بە ڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەماوەری خۆراگری بەعس بەزێن".
دەقی پەیامەکە:
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
یادی ٣٣ ساڵەی راپەڕینی گەلەکەمان لە هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت ، بە تایبەتی لە کچان و کوڕانی کوردەواری کە لە سایەی ئەزموونی خۆبەخۆ و دیموکراتی وڵاتەکەماندا پێگەییون و ئەمڕۆش دیمەنی هەرە گەشی پرۆسەی سیاسی وڵاتەکەمان پێکدێنن.
لە ٥ی ئازاری دەروازەی راپەڕین ،لە ڕانیەوە ، بۆ زەماوەندی ڕزگاری لە سلێمانی و روخانی قەڵای ستەمی بەعس لە هەولێری هۆلاکۆ بەزێن و دهۆکی رەنگین و خانەقینی بووکی گەرمسێر و تەواوی شار و شارۆچکەکانی تر تا نەورۆزی ڕزگاری کەرکوکی قودسی کوردستان، هەڵمەتی راپەرین داستانێکی نیشتمانیی گەلەکەمان بوو بە ڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەماوەری خۆراگری بەعس بەزێن.
ئەمرۆش دوای زیاتر لە سێ دەیە لە راپەڕین و پرۆسەی سیاسیی کوردستان وا لە حوزەیرانی ئەمساڵدا روومان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانە و دەرفەتێکی زێڕین هاتۆتەکایەوە تا بە گیانی پڕ جۆشوخرۆشی سەرەتاکانی ڕاپەڕینی دێرینەوە و بە دەنگدانی دیموکراتی لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردا ئەزموونی خۆماڵیمان مشتوماڵ بکەینەوە و پێکەوە بە بەشداری فراوان و کارای نەوە تازەکانی کوردەواری رێڕەوی حکومڕانیمان چاکتر و گەشەپێبدەین و ئەوەی ماوە لە ئامانجە ستراتیژییەکانی ڕاپەڕین بەدیبهێنین. بە جۆرێک هەڵبژاردنی داهاتوو بکەینە دەرفەتی زێرین بۆ بوژاندنەوەی ئامانجەکانی راپەڕینی دێرین.
لە بیرەوەری هەمیشە گەشاوەی بڵێسەی راپەڕیندا
سڵاو لە شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و خەباتی دیموکراتی لە عیراقدا
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکان و رێکخستنەکانی داینەمۆی راپەڕین.
گەلی کوردستانیش، بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٥-٣-٢٠٢٤
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

