بەبەشداری سەرۆك بافڵ دیداری رافیدەین لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

کوردستان 08:13 PM - 2024-03-03
 بەبەشداری سەرۆك بافڵ دیداری رافیدەین لە بەغدا بەڕێوەدەچێت راگەیاندنی دیداری رافیدەین

بەبەشداری سەرۆك بافڵ دیداری رافیدەین لە بەغدا بەڕێوەدەچێت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ عيراق

بەبەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و دەیان سەركردەی سیاسی و لێپرسراوانی باڵای عیراق دیداری رافیدەین لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

 

بە گوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA كارنامەكە دیدارێكی تایبەت لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ساز دەكرێت.

دیدارەكە بەناونیشانی ئایندەی مرۆڤایەتی، قەیران و گۆڕانكاییەكانەوەیەو تێیدا 11 پانێل و 6 دیداری تایبەت پێشكەش دەكرێن، كە لە 3 ئادارەوە دەستیپێكردووە و تاوەكو 5ی ئادار بەردەوام دەبێت و تێیدا زیاتر لە 1000 كەسایەتی سیاسیی و ئەكادیمی لە 35 دەڵەتی جیاوازەوە بەشدارن. 

سبەینێش دیداری تایبەت لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەدەچێت كە لەلایەن خاتوو كیم دۆزیری رۆژنامەنووس و راگەیاندنكارەوە پێشكەش دەكرێت.


هەر لەمیانی دیدارەكەدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق باسی لە پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك كرد و ئاشكرایكرد لە كۆبوونەوەی سەركردەی لایەنە براوەكانی پارێزگای كەركوك كارنامەی لایەنەكان خراوەتەڕو و رایگەیاند: "لێكنز نزیكبوونەوەی باش دروستبووە".

 
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە