ئاسۆ مامەند: یەكێتی پێشنیازی پێكهێنانی ئیدارەیەكی هاوبەش لەكەركوك دەكات
کوردستان 02:28 PM - 2024-02-26
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "هەوڵی پێكهێنانی ئیدارەیەكی هاوبەش لە كەركوك دەدەین و بۆ ئەو مەبەستەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشنیازی خۆی هەیە و ئومێد دەكەین لایەنەكان بگەنە رێككەوتن".
هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ بۆ پێكهێنانی ئیدارەیەكی هاوبەش لە كەركوك بەردەوامە
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی ئیدارەیەكی هاوبەش لە كەركوك رایگەیاند: "كەركوكییەكان دڵنیا دەكەینەوە هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی ئیدارەیەكی هاوبەش لە كەركوك ئەنجامدراوە بەبێ ئەوەی هیچ پێكهاتەو نەتەوەیەكی لێ بێبەش بكرێت، یەكێتیش پێشنیازی خۆی بۆ پێكهێنانی ئیدارەیەكی هاوبەش لە پارێزگاكە هەیەو لە كۆبوونەوەی داهاتوودا دەیخاتەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵ و بەرنامەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی دیكە لەسەر ئاستی ناوخۆو عیراق بەردەوامیان هەیە".
لایەنەكان چالاك كردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك-یان دەوێت
راشیگەیاند: "هەوڵدەدەین ئیدارەیەكی هاوبەش لە كەركوك پێكبهێنین و ئومێد دەكەین لایەنەكان بگەنە رێككەوتن، هاوكات سەرجەم لایەنەكان لەگەڵ ئەوەدان ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك چالاك بكرێت بۆ ئەوەی كارەكانی خۆی ئەنجام بدات".
سەرپەرشتیاری كەركوك_سەڵاحەدینی یەكێتی وتیشی: "رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئێستا و رابردووشدا بۆ پێكهێنانی ئیدارەیەكی هاوبەش لە كەركوك بەردەوامەو باوەڕی وایە كەدەبێت لەسەر سیاسەتەكانی سەرۆك مام جەلال لایەنەكان بەشداری پێكهێنانی ئیدارەی نوێی كەركوك بكەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

