تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:20 PM - 2024-02-23
PUKMEDIA
لۆگۆی دژە تیرۆر
هێزەکانی دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیردەکەن، کە پێشینەی کاری هەبووە لە ناو ڕێکخراو و گروپە تیرۆرستییەکاندا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە رایگەیاندوە: "پاش کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە سنوری ناحیەی تەکییە، توانرا تیرۆرستێک دەستگیربکرێت".
"تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ض،ض،خ،ح) لەدایکبووی ساڵی
1988ی حەویجە، پێشینەی کاری هەبووە لە ناو ڕێکخراو و گروپە تیرۆرستییەکاندا و لەلایەن
دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبووە"، راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆر وادەڵێت.
"پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی
سزادانی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

