سەرۆك بافڵ: مام بەبەڵگەی مێژوویی كوردستانیبوونی كەركوكی سەلماند
کوردستان 08:38 PM - 2024-02-09
ئەرشیف
مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال
لە یادی ٢٠ ساڵەی مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجومەنی حوكم، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "كەركوكی قودسی كوردستان بەشێكی گەورە و گرنگی خەباتی سیاسیی سەرۆك مام جەلال بوو، ئەمڕۆش ئێمە بە هەمان وزە و رۆحییەتەوە درێژە بەو سیاسەتە دەدەین".
دەقی پەیامەكە:
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی ٢٠ ساڵەی مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجوومەنی حوكم دەكەینەوە، یادی ئەو رۆژەی سەرۆك و رابەرمان بە نەخشە و بەڵگەی مێژووییەوە كوردستانیبوونی كەركوكی سەلماندەوە.
كەركوكی قودسی كوردستان بەشێكی گەورە و گرنگی خەباتی سیاسیی سەرۆك مام جەلال بوو، ئەمڕۆش ئێمە بە هەمان وزە و رۆحییەتەوە درێژە بەو سیاسەتە دەدەین و خەبات لەپێناو سەربەرزیی و سەرفرازیی كەركووك و خەڵكە تێكۆشەرەكەیدا دەكەین.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لە كەركووك و لەناو دڵی خەڵكە خۆڕاگرەكەیدا بووە، خەمی كەركوك خەمی ئێمەیە و گەیشتن بە مافە یاسایی و دەستوورییەكانیشی لە ئەستۆی ئێمەیە.
ئێمە دەمانەوێت كەركوك وەك هەمیشە نموونەی باڵای ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بمێنێتەوە و خەباتیشی بۆ دەكەین، كەركوك ئەو شارە بێت كە هەموو دانیشتووانەكەی بەسەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانەوە دوور لە ناكۆكی، بە خۆشەویستی و بەرپرسیارێتییەوە كار بۆ داهاتوویەكی پرشنگدارتر بكەن و كەركوك ببێتەوە بەو شارەی هەمووان خەونی پێوەدەبینن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

