دەیان كەسایەتی دیاری عیراق تاجەگوڵینەی وەفا لەسەر مەزاری مام دادەنێن
کوردستان 05:34 PM - 2024-02-07
شاڵاو ئەحمەد
دەیان كەسایەتی دیاری عیراق تاجەگوڵینەی وەفا لەسەر مەزاری مام دادەنێن
زیاتر لە 60 كەسایەتی دیاری عیراقی، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان لە دەباشان كردو تاجەگوڵینەی رێزو وەفایان لەسەر مەزارەكەی دانا.
لەو سەردانەدا كە هەڤاڵ لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن یاوەری وەفدی میوان بوو، لەوتەیەكدا بەناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بەخێرهاتنی وەفدەكەی كرد.
هەروەك رۆڵی سەرۆك مام جەلالی وەبیرهێنایەوە لە پشتیوانی سەرجەم توێژەكان، بەتایبەت نوسەر و رۆشنبیر و روناكبیر و هونەرمەندان بەبێ جیاوازی.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی كە یاوەری وەفدەكە بوو بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "زیاتر لە 60 كەسایەتی دیاری عیراق بۆ بەشداریكردن لە كەرنەڤاڵێك هاتوونەتە سلێمانی و سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان كرد" .
ئێوارەی 7ی2 وەفدەكە سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال_یان لە دەباشان كردو تاجەگوڵینەی رێزو وەفایان لەسەر مەزارەكەی دانا و رۆڵی سەرۆك مام جەلالیان لە ئاشتی و پێكەوەژیان لە عیراق بەرزنرخاندو بە سەمامی ئەمانی عیراق وەسفیان كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

