لیژنەیەك بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا
کوردستان 10:51 PM - 2024-01-28
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران، دیناری عیراقی
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: "لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی چۆنییەتی تەرخانكردنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم و ئاستی جێبەجێكردنی پابەندییەكانی سەر هەرێم لە یاسای بودجە پێكهێنرا".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لەبەردەوامی هەوڵەكانمان بۆ زامنكردنی مافەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی لە یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی و چارەسەری ریشەیی بۆ پرسی مووچە لە هەمواری یاسای بودجە، بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت بۆ بەدواداچوون و خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان".
"رۆژی 28-1-2024، لەسەر پێشنیازمان بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی بەدواداچوون و پێشكەشكردنی راپۆرتێكی بەپەلە لەبارەی رێكارەكانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم بەتایبەتی لەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە تەرخانكردنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم لە ساڵی 2024 و ئاستی جێبەجێكردنی پابەندییەكانی سەر هەرێم لە یاسای بودجە" د.نەرمین مەعروف وادەڵێت.
PUKMEDIA

هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

