بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر بە 17كیلۆ كریستاڵەوە دەستگیر دەكرێت
کوردستان 09:42 PM - 2024-01-28
PUKMEDIA
لۆگۆی دژەتیرۆر
دژەتیرۆر بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر بە بڕی زیاتر لە 17كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ دەستگیر دەكات و رادەستی یاسای دەكات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "پاڵپشت بە زانیاری وردی هەواڵگیری، لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، توانرا بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكرێت، هەروەها دەستبگیرێت بەسەر بڕی 17كیلۆ و 700 گرام لە ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵ".
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكەش: "تۆمەتباری دەستگیركراو بەناوی (س،ع،م) لەدایكبووی ساڵی 1989، پێشینەی تاوانی هاوشێوەی هەبووە و چەند جارێكی دیكە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە، پاش دەستگیركردنی، رادەستی یاسا كرا بە مەبەستی سزادانی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

