كاره‌كانی دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌ستپێكرد
کوردستان 10:16 AM - 2024-01-12
PUKMEDIA
دووەمین كۆنفرانسی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12-1-2024 دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه ئامانج لێی رێكخستنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی میدیایی و ئاماده‌سازی بۆ قۆناغی نوێی راگه‌یاندنه ده‌ستیبه‌كاره‌كانی كرده‌وه.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و ٥ لیژنه‌یه‌ی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی راوبۆچوونه‌كان پێكهێنرابوون، راپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش به لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیای كۆنفرانسه‌كه بكه‌ن و پاشانیش له‌چوارچێوه‌ی راپۆرتێكی گشتیدا راو بۆچوون و پێشنیاره‌كان ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتنمانیی كوردستان بكرێت و كۆتایی به دووه‌مین كۆنفرانسی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بهێنرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای ١٤ ساڵ بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووهه‌مین كۆنفرانسی خۆی به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی ٣٥٠ ئه‌ندامی كۆنفرانس و زیاتر له ٤٠ پسپۆڕ و شاره‌زای راگه‌یاندن و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ده‌ستپێكرد كه ئامانج لێی رێكخستنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی میدیایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئاماده‌سازییه بۆ قۆناغی نوێی راگه‌یاندن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24 -
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23





.webp)

دابەزێنە

