سەرۆككۆمار: ئیسپانیا رۆڵی لە بەروەپێشبردنی عیراقدا هەبێت

عیراق 12:15 PM - 2023-12-28
كۆبوونەوەی سەرۆككۆماری عیراق و سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا  نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

كۆبوونەوەی سەرۆككۆماری عیراق و سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا

سەرۆککۆمار عيراق

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق لەگەڵ پیدرۆ سانچێز سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا كۆبووە و هەردوولا جەختیان لە وەستاندی جەنگی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل كردەوە، هاوكات سەرۆككۆمار داوایكرد ئیسپانیا رۆڵی لە بەروەپێشبردن و ئاوەدانكردنەوەی عیراقدا هەبێت.

ئەمڕۆ 28-12-2023، د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق پێشوازی لە پیدرۆ سانچێز سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا كرد و لە كۆبوونەوەیاندا، پیدرۆ سانچێز سەرۆكوەزیرانی ئیسانیا، رۆڵ و هەوڵەكانی د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراقی بۆ راگرتنی جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بەرز نرخاند و رایگەیاند: "پشتگیری لە هەڵوێست و هەوڵەكانت لەوپێناوەدا دەكەین، تەئكیدیشی كردەوە كە ئەوكارەی بەرامبەر فەلەستینییەكان دەكرێت كارێكی نامرۆڤانە و تاوەنكارییە".

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق داوای لە سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا كرد وڵاتەكەی رۆڵی هەبێت لە ئاوەدانكردنەوە و بەرەوپێشبردنی عیراق و هانی كۆمپانیا ئیسپانییەكان بدات وەبەرهێنان لە عیراقدا بكەن".

راشیگەیاند: "ئەركی پاراستنی دیپلۆماتكارانی وڵاتان لە عیراق دەگرینە ئەستۆو هەموو هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ وەستاندنی هێرشەكان بۆسەر پێگەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عیراق".

دوێنێ چوار شەممە پیدرۆ سانچێز سەرۆكوەزیرانی ئیسانیا بە سەردانێكی دوو رۆژی گەیشتە عیراق و لەلایەن محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە مەڕاسیمێكدا پێشوازی لێكرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە