دژەتیرۆر چوار تیرۆرست دەستگیر دەكات
کوردستان 03:36 PM - 2023-12-27
PUKMEDIA
لۆگۆی دژەتیرۆر
بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراق بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر، دەستگیركردنی چوار تیرۆرست رادەگەیەنێت.
لە راگەیەندروێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "لە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دەستگیركردنی لە یاسادەرچووان و تیرۆرستان، پاش دەستكەوتنی زانیاری هەواڵگری ورد سەبارەت بە بوونی ژمارەیەك تیرۆرستی داواكراو كە تێوەگلابوون لە ژمارەیەكی زۆر كاری تیرۆرستی، بە هاوكاری بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی، توانرا 4 كەس لەو داواكراوانە دەستگیربكرێن".
ئەوەش راگەیەندراوە: "ئەو كەسانە ئەندامی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش بوون و لە دیارترین ئەو كارە تیرۆرستیانەی بەشداربوون تێیدا بریتین لە (هێرشكردنە سەر بنكەی سپایكەر، ئامادەكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، تەقینەوە لە بەغداد) سەرجەمیان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراوبوون و رێكاری یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

