سەرۆك بافڵ: یەكێتی و كەركوك دوانەیەكی لێكدانەبڕاون

کوردستان 10:25 PM - 2023-12-13
كۆبوونەوەی سەرۆك بافڵ لەگەڵ لێپرسراوی بازنەكانی هەڵبژاردنی هەڵمەتی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە  نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی

كۆبوونەوەی سەرۆك بافڵ لەگەڵ لێپرسراوی بازنەكانی هەڵبژاردنی هەڵمەتی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ كەركوك هەڵبژاردن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك لەگەڵ لێپرسراوی بازنەكانی هەڵبژاردنی هەڵمەتی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ دوایین هەنگاوەكانی هەڵمەتی بانگەشە و سەرخستنی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كرا و جەخت لە بەردەوامیدان بە هەڵمەتێكی ئارام كرایەوە بەشێوەیەك خواستی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانی شارەكە بەرجەستە بكات.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە وتەیەكدا جەختی لە بەردەوامی هەوڵەكان و بانگەشەیەكی ئارام بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كردەوە و رایگەیاند: "سەرخستنی هاوپەیمانییەكە زامنی داهاتوویەكی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ شارەكە دەكات، بۆیە پێویستە هەمووان بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و وەفادارییەوە لەخزمەت شارەكە و كەركوكییە سەربەرزەكاندا بن بەهەموو نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكانەوە".

لەدرێژەی وتەكانیدا سەرۆك بافڵ كوردستانیبوونی كەركوكی دووپاتكردەوە و رایگەیاند: "یەكێتی و كەركوك دوانەیەكی لێكدانەبڕاون و هەرواش دەمێنێتەوە، لەهیچ بارودۆخێكدا پشت لە خاك و خەڵكەكەمان ناكەین، لەخزمەت هەموو نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكاندا دەبین بەبێ جیاوازی، بەڵام ئەوەی نەگۆڕە و سازشی لەسەر ناكەین، كوردستانیبوونی شارەكە و خۆبەختكردنمانە لەپێناویدا".

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا سەرۆك بافڵ سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی كەركوك و كەركوكییە سەربەرزەكان كرد كە وەك هەمیشە دڵسۆزی و قارەمانێتی خۆیان سەلماندووە و لەگەڵ هاوپەیمانییەكەی خۆیان لە رۆژی دەنگداندا شانازییەكی تر لەمێژوودا دەنووسنەوە.


PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە