سەرۆک بافڵ: کەرکوک هەر قەڵای سەوزی یەکێتییە
کوردستان 06:50 PM - 2023-12-13
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
كۆبوونەوەی سەرۆك بافڵ لەگەڵ سەرۆك و كاندیدانی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك لەگەڵ رێبوار تەها، سەرۆك و كاندیدانی لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رەفعەت عەبدوڵڵا، ئاسۆ مامەند، شاڵاو عەلی عەسكەری، هاوڕێ شێخ دارۆ و شێخ ئەحمەد حەمەكەریم، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و د. شەونم زرار بڵباس، ئەندامی سەركردایەتی ئامادەبوون، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی جەماوەری دڵسۆز و تێكۆشەری كەركوك كرد بۆ پێشوازی گەرم و پشتیوانییان لە هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە و كاندیدەكانی، وتیشی: "ئەم متمانەیەی كەركوكییەكان بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە و ئەركمان قورستر دەكات، بۆیە دەبێت هەموومان بە ئەوپەڕی هێز و توانامانەوە لەخزمەت قودسی كوردستان بین و بە بەرنامە و پرۆژەی خزمەتگوزارییەوە وەڵامی كەركوكییە خۆشەویستەكان بدەینەوە".
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی بۆ كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان خستەڕوو و رایگەیاند: "سیاسەتی ئێمە هەمان ئەو سیاسەتە حەكیمانەیەیە كە سەرۆك مام جەلال پەیڕەوی دەكرد، هیچ كەس و لایەنێك پشتگوێ ناخرێت و لەخزمەت هەموو نەتەوە و پێكهاتەكاندا دەبین، بڕوای تەواومان بە تەبایی و یەكتر قبووڵكردن هەیە و هەر بەوشێوەیەش دەتوانین خزمەتی كەركوك بكەین و داهاتوویەكی باشتر مسۆگەر بكەین".
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ داوای لە كەركوكییە سەربەرزەكان كرد بە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەكانەوە دەنگ بە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بدەن و هەوڵەكانیان لەپێناو سەرخستنی لیستی ١٤٢ بێت، چونكە زامنی وەرگرتنەوەی دەسەڵات و پارێزگار دەكات و لەو رێگەیەوە شارەكە و ژیانی خەڵكە شكۆمەندەكەی بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی ئاڕاستە دەكات.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی كراوە بەڕێوەچوو و سەرۆك بافڵ بەپەرۆشییەوە گوێبیستی بۆچوونە جیاوازەكان بوو و رایگەیاند: "بە هەڵبژاردنی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە و دەنگدان بە لیستی ١٤٢، وەڵامی هەموو ئەوانە بدەنەوە كە ژیان و سەقامگیریی كەركوكیان خستە مەترسییەوە و بەشداریی گەرموگوڕتان سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە كەركوك هەر قەڵای سەوزی یەكێتی و سەنگەری پاراستنی كوردایەتییە". وتیشی: "سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی كاندیدەكانمان دەكەین كە بە ئەوپەڕی دڵسۆزی و ئارامییەوە هەڵمەتەكەیان بەڕێوەبرد و هاوپەیمانییەكەشمان لەگەڵ حزبی شیوعی، بەرئەنجامی كاری پێكەوەیی و برایەتی بووە لەپێناو داهاتووی كەركوك و ژیانی خەڵكە خۆشەویستەكەی".
PUKMEDIAٍٍ
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

