سهرۆك بافڵ: ههوڵهكانمان بۆ وهرگرتنهوهی دهسهڵات و راستكردنهوهی رێڕهوی حوكمڕانییه لهكهركوك
کوردستان 04:05 PM - 2023-12-13
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك بافڵ
كۆبوونەوەی سەرۆك بافڵ لەگەڵ مامۆستا، زانای ئاینی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكانی كەركوك
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كەركوك لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستا، زانای ئاینی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكانی سنووری پارێزگاكە كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رەفعەت عەبدوڵڵا، ئاسۆ مامەند، شاڵاو عەلی عەسكەری، هاوڕێ شێخ دارۆ و شێخ ئەحمەد حەمەكەریم، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و رێبوار تەها، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ئامادەبوو، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئاینی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكانی كەركوكی كرد لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە، گەشەپێدانی بیری میانڕەوی و قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و رایگەیاند: "یەكێتی بە رێزەوە لە هەوڵەكانتان دەڕوانێت و پشتگیریی هەر هەنگاوێكیش دەكات كە ئامانجی پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان بێت لەنێوان سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی كەركوكدا".
لەدرێژەی وتەكانیدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە بەرنامە سیاسی و خزمەتگوزارییەكانی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كرد و رایگەیاند: "هەوڵەكانمان بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانییە لە ناوچەكە، خزمەتكردنی كەركوك و داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی خەڵكە خۆڕاگرەكەی ئەركی ئێمەیە، ئێمە لەسەر رێرەوی سیاسەتە دروستەكەی سەرۆك مام جەلال هەنگاودەنێین كە خۆی لە پاراستنی مافی سەرجەم نەتەوە و پێكهاتە رەسەنەكانی كەركوك دەبینێتەوە و بەهەموو شێوەیەك پەڕاوێزخستن و جیاكاری رەتدەكاتەوە".
سەرۆك بافڵ داوای لە كەركوكییەكانیش كرد وەك چۆن لە رابردوودا مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و شانازیتان نووسیووەتەوە، ئێستاش بە هەمان رۆحییەتەوە بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە هەڵبژێرن، دەنگ بە لیستی ١٤٢ بدەن و شانازییەكی تر لە مێژوودا تۆماربكەن و بەرگری لە كوردستانیبوونی كەركوك بكەن.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەكی كراوە بەڕێوەچوو و لەبەرامبەر سەرنج و پێشنیارەكاندا سەرۆك بافڵ وتی: "كەركوك لە دڵماندایە و ماڵی هەموو كەركوكییەك، ماڵی من و یەكێتیشە، ئێمە هەرگیز كەركوكمان جێنەهێشتووە و هەمیشەش هەر وادەكەین، ئێستاش بە سەركەوتنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، مێژوویەكی دیكە بۆ یەكێتییەكەمان دەنووسینەوە و لە قەڵا دێرین و سەربەرزەكەی خۆتانەوە مژدەی سەركەوتن رادەگەیەنین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

