ستران عەبدوڵڵا: ھاوپەیمانی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە یەكەم دەبێت

کوردستان 10:21 PM - 2023-12-11
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كەركوك هەڵبژاردن

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "لیستی ھاوپەیمانی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە یەكەم دەبێت و پارێزگاری كەركوك-یش لەم لیستە دەبێت، هاوكات هەر ئەم لیستەش حكومەتی داھاتووی كەركوك پێكدەهێنێت".

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "ئەو راپرسیانەی لەناو خەڵك كراون لە كەركوك لەبارەی ھەڵبژاردنەوە بۆ یەكێتی زۆر زۆر دڵخۆشكەرن، لیستی ١٤٢ ی ھاوپەیمانی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە  لەپێشی پێشەوەی لیستەكان دەبێت لەكەركوك و  خەڵكێكی زۆر بەدەم كەمپینی ھاوپەیمانی كەركوك  ھێز و ئیرادەمانە ھاتوون، هاوكات گەنجانی كەركوك بەجۆش و خرۆشەوە كار بۆ سەركەوتنی لیستی ١٤٢ دەكەن".

 

ھاوپەیمانی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە یەكەم دەبێت

 

راشیدەگەینێت: "بەرنامەكانی لیستی ھاوپەیمانی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە  لەویستی خەڵك پێكھاتوون و لەسەرەتاوە یەكێتی ویستی ئەوە بوو ھەموو ھێزە كوردییەكان لە كەركوك بەیەك لیست بەشداری ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكەن".

ئاماژە بەوەش دەكات: "لیستی ھاوپەیمانی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە یەكەم دەبێت و پارێزگاری كەركوك-یش لە لیستی ھاوپەیمانی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە دەبێت، حكومەتی داھاتووی كەركوك ھاوپەیمانی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە پێكی دەھێنێت".

 

دەبێت قۆناغی پارێزگاری بەوەكالەت و كەفالەت كۆتایی پێبێت


ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت: "واجبی لیستەكەی ئێمەیە سەركەوتن بەدەستبێنێت و بەرنامەكەی لە خزمەتی كۆمەڵانی كەركوك جێبەجێبكات، دەشبێت قۆناغی پارێزگاری بەوەكالەت و كەفالەت لە كەركوك كۆتایی پێبێت و پارێزگاری داھاتوی كەركوك لەخزمەتی كەركوكیەكاندا بێت".

راشیدەگەیەنێت: "كەمپینی ئێمە ئەوەیە  حكومڕانی لە كەركوك بكەوێتەوە دەست كورد و خەڵكی رەسەنی كەركوك، گەنجەكانی كەركوك ئومێدیان بە ھەوپەیمانی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە و راستی كوردستانی بوونی كەركوك دەسەلمێنینەوە لە رۆژی ١٨-١٢، روومان شتی لاوەكی نییە روومان لەوەیە تەعریب و عەسكەرتارییەتی كە لەكەركوك ھەیە كۆتایی پێبێنین".

ستران عەبدوڵڵا راشیدەگەیەنێت: "وەك یەكێتی گوێ بەچەلەحانە نادەین و روومان لەسەركەوتنە، ئێمە نوینەرایەتی راستەقینەی خەڵكی كەركوك دەكەین، كەمپینی ھاوپەیمانی كەركوك ھێز و ئیرادەمانە ھێمن و  بەرپرسیارانەیە، رۆژی ١٨-١٢ی وەرزی زستان دەكەینە بەھاری نەورۆزی سەركەوتن  و متمانەمان بەسەركەوتن لەوەوە ھاتووە بەرێگا راستەكەی سەرۆك مام جەلالدا دەڕۆین".

PUKMEDIAٍٍ


ئەمانەش ببینە