سەركەوت زەكی بۆ كەركوكییەكان: بەدەنگەكانتان كۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێنی لەكەركوك دەهێنن
کوردستان 12:09 PM - 2023-12-11
PUKMEDIA
سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رادەگەیەنێت: "كەركوكییەكان بەدەنگەكانیان كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی لە شارەكە دەهێنێن".
ئەم وتەیەی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لە میانی سەردانێكیدابوو بۆ چەمچەماڵ بە هاوڕێیەتی مستەفا چاڵاوی ئەندامی سەركردایەتی و ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی رێكخستن و لە كۆڵسەنتەری بازنەی هەڵبژاردنەكانی كەركوك ـ چەمچەماڵ-یشەوە پەیوەندی بەژمارەیەك دەنگدەری كەركوكەوە كرد كە دانیشتووی سنووری چەمچەماڵ و شۆڕشن و داوای لێكردن كە لەڕۆژی ١٨ی مانگ رووبكەنە سندوقەكانی دەنگدان و وەك ئەركێكی نەتەوەی و لەكاتی دەنگداندا دەنگەكانیان بە لیست و كاندیدەكانی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ بدەن و سەركەوت زەكی پێیڕاگەیاندن: "لیستی 142 دەتوانێت خزمەت بەكەركوك و كەركوكییەكان بكات".
لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن راشیگەیاند: "كەركوكییەكان بەدەنگەكانیان دەتوانن دەسەڵاتی خۆسەپێنی ئێستا لە كەركوك كۆتایی پێبهێنن و دەسەڵاتی كوردی لەكەركوك بگەڕێننەوە و باشترین خزمەت بە كەركوییەكان بكات".
PUKMEDIAٍٍ
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

