هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07
PUKMEDIA
هاوپەیمانی كەركووك هێز و ئیرادەمانە
لیستی ١٤٢ ی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لەچوارچێوەی پەیامی رۆژانەیدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندوە:" هەڵبژاردنی ئەمجارە دەرگای خێر و ئاوەدانی دەبێت بۆ بوژاندنەوەی گیانی گەنجایەتی، هەم لە دامەزراوەكانی ئیدارەی كەركوك و هەمیش لە ئۆرگانەكانی حزبدا.
دەقی پەیامەكە:
پەیامی ئەمڕۆ
هاوپەیمانی گەنجان
لیستی (هاوپەیمانی كەركووك هێز و ئیرادەمانە) لیستێكی گەنجانە و دەستپێشخەرە، بۆیە جێی ئومێدی گەنجانی كەركووكە بە كچ و كوڕەوە. لیستی دەیان داخوازی گەنجانە لە چانسی خۆپێگەیاندن و دابینكردنی هەلی كار و تواناسازی لاوەكانمان لە كایەی هونەر، وەرزش و سیاسەتدا. لەبەر ئەمە گیانی لاوێتی و ژیاندۆستییە كە ئەمڕۆ دەبینین لاوانی كەركووك بوونەتە بەشێكی گرنگی كەمپینی 142 و بگرە بوونەتە دیمەنی هەرە جوانی هەموو كۆبوونەوە جەماوەرییەكانی لە سەرتاسەری شارەكەدا. گەنجەكان بەمە وتە دێرینەكەی سەرۆك مام جەلال دووپات دەكەنەوە كە هەڵبژاردن دەرفەتە بۆ نوێكردنەوەی پەیوەندی و پەیمان لەگەڵ جەماوەردا. پەیوەندی ئەمجارە دەرگای خێر و ئاوەدانی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی گیانی گەنجایەتی، هەم لە دامەزراوەكانی ئیدارەی كەركوك و هەمیش لە ئۆرگانەكانی حزبدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

