سێ هەزار ژن لە سۆشیاڵ میدیاوە توندوتیژیان بەرامبەر كراوە
کوردستان 08:58 PM - 2023-12-03
PUKMEDIA
توندوتیژی دژ بەژنان
بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنیت: "لە 10 مانگدا سێ ھەزار ژن لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە توندوتیژییان بەرامبەر كراوە".
لە پانێڵی سێكتەری هەماهەنگی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و كچان، فێنك شەفیق بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لە 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا سێ ھەزار ژن لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە توندوتیژییان بەرامبەر كراوە".
هاوكات هەر لە پانێڵەكەدا شێری كراهام تاڵەبانی سەرۆكی رێكخراوی سید رایگەیاند: "رێكخراوی سید بە ھاوكاری حكومەتی هەرێم و چەند رێكخراوێكی ناحكومی و نێودەوڵەتی گروپێكی ھەماھەنگیان بۆ رووبەروبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دروستكردووە و ئامانج لە كردنەوەی ئەم سێكتەرە هەنگاوێكی نوێیە بۆ روبەڕوبوونەوەی توندو تیژی دژ بە ژنان و كچان".
رێكخراوی سید كار بۆ روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر و كەمكردنەوەی رووداوەكانی توندوتیژی و توندوتیژی خێزانی لە هەرێمی كوردستان دەكات.
PUKMEDIAٍٍ
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

