خانمی یەکەمی عیراق: توندوتیژی دژی ژنان بەربڵاوترین پێشێلکاری مافی مرۆڤە
کوردستان 04:12 PM - 2023-12-02
PUKMEDIA
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق لەهەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە وتارێکیدا دەڵێت: "تا ئێستاش توندوتیژی دژی کچان و ژنان بەربڵاوترین پێشێلکاری مافی مرۆڤە ، بڕوامان بەوە هەیە، کە گۆڕانکاری لە فێرکردنەوە دەستپێدەکات بە دانانی کلتوری مافەکانی مرۆڤ لە پرۆگرامەکانی خوێندن لە قۆناغی سەرەتاییەوە تا زانکۆ".
خانمی یەکەمی عیراق لە وتارێكیدا کە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوكراوەتەوە، دەڵێت: " تا
ئێستاش توندوتیژی دژی کچان و ژنان بەربڵاوترین پێشێلکاری مافی مرۆڤە لە جیهاندا و
بارودۆخەکەش جیاوازی نییە لە عیراقدا، کە چەندین حاڵەتی توندوتیژی دژبە ژنانی
بەخۆیەوە بینیوە و ئەمەش بەڕوونی بەرجەستەی ئەو پێشێلکاری و تاوانە دڕندانانەیە،
کە ژنانی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەش لەسەردەستی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش تووشی
بوون.".
"بڕوامان بەوە هەیە، کە گۆڕانکاری لە فێرکردنەوە دەستپێدەکات بە
دانانی کلتوری مافەکانی مرۆڤ لە پرۆگرامەکانی خوێندن لە قۆناغی سەرەتاییەوە تا
زانکۆ و رونکردنەوەی کاریگەرییەکانی توندوتیژی و لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکانی، هەروەک
عیراق بەشداریی کردوە لە هەڵمەتی جیهانی بۆ هۆشیارکردنەوە و بەرەنگاربونەوەی
توندوتیژی دژی ژنان، لەڕێگەی ئەنجامدانی بۆنە و چالاکییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا."، خاتوو شاناز لەوتارەكەیدا وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

