لەیادی هەڵەبجەدا داوای تەواوكردنی رێكارەكانی بەپارێزگابوونی دەكرێت
کوردستان 02:00 PM - 2023-11-24
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
لە یادی 154 ساڵەی بە قەزابوونی هەڵەبجەدا، پارێزگاری شارەكە داوا دەكات، "پێش یادەكانی 16ی ئازاری ساڵی داهاتوو، رێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی تەواو بكرێن و بوودجەی تایبەت بە خۆی هەبێت".
ئەمڕۆ 24-11-2023، 154 ساڵ بەسەر بە قەزابوونی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت كە مێژووەكەی بۆ ساڵی 1869 دەگەڕێتەوە، لە مەڕاسیمی ساڵیادی بە قەزابوونی هەڵەبجەشدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: "هیوادارین كەیسی هەڵەبجە نەبەسترێتەوە بە هیچ كەیسێكی دیكەوە و عیراق هەڵەبجە بكاتە پارێزگاو بوودجەی تایبەت بە خۆی هەبێت و لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگ و سەنگی هەبێت".
راشیگەیاند: "داوادەكەین پێش یادەكانی 16ی ئازاری ساڵی داهاتوو، رێكارەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەواو بكرێن".
رۆژی 24ی تشرینی هەموو ساڵێك بە رۆژی هەڵەبجە دیاریكراوە و لەو رۆژەدا بە چالاكی جۆراوجۆر یادی دەكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

