هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بەرنامەی درێژخایەنی بۆ لەناوبردنی جیاكاری هەیە
کوردستان 09:15 AM - 2023-11-23
PUKMEDIA
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 23-11-2023 لیستی ١٤٢ ی هاوپەیمانی كەركوك هێزی و ئیرادەمانە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "هاوپەیمانێتییەكەمان بەرنامەی درێژخایەنی بۆ لەناوبردنی جیاكاری هەیە و بە خەتەری دەزانێ لەسەر عەدالەت و ئینتمای نیشتمانی و ئاشتی كۆمەڵایەتی لە شاری كەركوك، شاری فرەیی و پێكەوەژیان".
دەقی پەیامەكە:
پەیامی ئەمڕۆ
پەیامی ئەمڕۆ پەیامی نەهێشنی جیاكارییە لە خزمەتكردن و ئاوەدانی و دەستڕاگەیشتن بە پێوستییەكانی ژیانێكی شارستانی و شارەوانی.
نەهێشتنی جیاكاری لە گەشەپێدان و دادپەروەری جوگرافی نێوان پێكهاتەكاندا، چەمكێكی نوێخوازی گەشەی كۆمەڵ و وڵاتانە و نەتەوە یەكگرتووەكان و بەها مرۆڤایەتییەكان تەئكیدی لەسەر دەكەنەوە، چونكە پێوەرێكی سەرەكی وەك یەكی و دادپەروەری و مافەكانی مرۆڤ و ئینتمای نیشتمانییە و لیستی ١٤٢ باوەڕی بەم پێوەرە جیهانییە هەیە و پێیەوە پابەندە.
جیاكاری لە خزمەتگوزاری و شارەوانی و پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەدا كە ئیدارەی خۆسەپێنی كەركوك وەك ئەپارتایتێكی پەنهان لە دژی كورد پەیڕەوی دەكات هەموو خەسڵەتەكانی رەگەزپەرستی تێدایە.
(هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە) بەرنامەی درێژخایەنی بۆ لەناوبردنی جیاكاری وا هەیە و بە خەتەری دەزانێ لەسەر عەدالەت و ئینتمای نیشتمانی و ئاشتی كۆمەڵایەتی لە شاری كەركوك، شاری فرەیی و پێكەوەژیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

