شەش مانگ تەمەنی كۆمسیۆنی عیراق درێژدەكرێتەوە
عیراق 05:52 PM - 2023-11-22
ئاژانسەكان
كۆمسیۆنی عیراق
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: "شەش مانگ تەمەنی كۆمسیۆنی عیراق درێژكرایەوە و لەو ماوەیەدا دەبێت كۆمسیۆن هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدات".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵا تەواو بوو بە كۆی دەنگ پەسند كرا، كارەكانی كۆمسیۆنیش تاوەكو راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژارنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و هەڵبژارنی پەرلەمانی كوردستان درێژەیان دەبێت".
"واتە لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا دەبێت كۆمسیۆن هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدات" د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
راشیگەیاند: "بەهۆی نەبوونی رێككەوتنی سیاسییەوە، هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دوای سەری ساڵی نوێ دواخرا".
ئەمڕۆ 22-11-2023، بەئامادەبوونی 180 ئەندام، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی ھەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنەكە و دەنگدان لەسەر ھەموواری یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادرن بەسەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

