هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە: ویستی كەركوكییەكان بۆ بەرەنگاريی تەعریب دەخەینەگەڕ
کوردستان 10:46 AM - 2023-11-16
PUKMEDIA
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16-11-2023 لیستی ١٤٢ ی هاوپەیمانی كەركوك هێزی و ئیرادەمانە پەیامێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: "هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە دەنگی كەركوكییەكان ئیدارەیەكی دادپەروەرانە و شەفاف و رەسەن پێكدێنێت كە بەند و باوەی تەعریبی نوێ و بڕگە ڤایرۆسییەكانی لە جێوە دەكوژێت".
دەقی پەیامەكە:
پەیامی ئەمڕۆ
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، ویست و ئیرادەی كەركوكییەكان بۆ بەرەنگاريی تەعریبی نوێ دەخاتەگەڕ .
تەعریب جاران سیاسەتێكی فاشیانەی توندوتیژ بوو بۆ ستەمی راگوێزان و بە بەعسی كردن و گۆڕینی دیمۆگرافی كە گەلەكەمان بە خەباتی پێشمەرگایەتی و رێكخستنی شۆڕشگێڕی بەرەنگاری دەبووەوە.
تەعریبی تازە گوشاری نەرم و سیاسەتی ئیبتزاز و بێزاركردنی جوتیاران و بێكاری لاوان و فرتوفێڵی ئیداری و جیاكاری خزمەت و بێبەشكردنی كوردە لە بەڕێوەبردنی شارەكە .
بۆیە پێویستە بە ژیری و بە یاسا و بە سیاسەتی دەستپێشخەری ئیداری وەڵام بدرێتەوە.
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، پۆستی پارێزگا و پۆستەكانی ئیدارەی شارەكە و زۆركردنی بەشداریمان لە دامەزراندن و خاوەندارێتیی كارا لە خەڵكەكەی خۆمان، جێی راستەقینەی ئێمەیە و رێگای خەباتی نوێمانە بۆ بەرەنگاری.
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە دەنگی كەركوكییەكان ئیدارەیەكی دادپەروەرانە و شەفاف و رەسەن پێكدێنێت كە بەند و باوەی تەعریبی نوێ و بڕگە ڤایرۆسییەكانی لە جێوە دەكوژێت.
كاندیدەكانی ١٤٢ خوشك و برای ئێمەن كە بە ئاگاییەوە شەو و رۆژ دەخەنە سەریەك تا بە خەباتی شارستانی و بە دەستوور و سیاسەتی ژیر ناسنامەی كوردستانی شارەكەمان بپارێزن.
بە دەنگەكانمان لە هەڵبژاردنی ١٨-١٢ دەنگی ئەوان دلێر و بڵند دەكەین و هەقی خۆمان دابین دەكەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

