سەرۆككۆمار: هێرشەكانی سەر فەلەستین رابگیرێن

عیراق 10:21 AM - 2023-11-13
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و حەسەن شێخ مەحمود عەلی سەرۆككۆماری سۆماڵ نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق و حەسەن شێخ مەحمود عەلی سەرۆككۆماری سۆماڵ

سەرۆککۆمار عيراق

دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق، لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لەشاری ریازی پایتەختی سعودیە، پێشوازی لە حەسەن شێخ مەحمود عەلی سەرۆككۆماری سۆماڵ و وەفدی یاوەری كرد.

لە میانی دیدارەكەدا، كە لەپەڕاوێزی كۆبوونەوەكانی لوتكەی هاوبەشی عەرەبی- ئیسلامی بەڕێوەچوو، هەردوو سەرۆك باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و رێگاكانی پەرەپێدانی میكانیزمی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی برا كرد.

لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆككۆمار ئاماژەی بە گرنگی چڕكردنەوەی هەوڵەكان و یەكخستنی هەڵوێستەكان كرد لەسەر پرسە جێ بایەخەكانی هەردوولا و پێكەوە كاركردن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەكە و سەرخستنی دەرفەتەكانی ئاشتی.

سەبارەت بە دۆخی فەلەستینیش، سەرۆككۆمار جەختی لەسەر پێویستی دەستبەجێ راگرتنی دەستدرێژی دژی گەلی فەلەستین لە غەزە كردەوە. 

هەروەها هەوڵدانی بە پەرۆشی لە هەموو ئاستەكاندا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانەكە و لێكەوتە مرۆییەكانی و پاڵپشتیكردنی فەلەستینییەكان لە بەدەستهێنانی مافە رەواكانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین بە پایتەختەكەیەوە، كە قودسی پیرۆزە، دووپاتكردەوە.

لە بەرامبەردا سەرۆكی سۆماڵ خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هاریكاریی دووقۆڵی بەشێوەیەك، كە خواستەكانی گەلی عیراق و سۆماڵ بەدیبهێنێت، دەربڕی.

 شایانی باسە هەریەك لە جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و ئەندامی پەرلەمان بەڕێز وەسفی عاسی و باڵیۆزی عیراق لە سعودیە، خاتوو سەفیە سوهێل ئامادەی دیدارەكە بوون.

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە