دژەتیرۆر دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیردەکات

کوردستان 09:48 PM - 2023-10-31
لۆگۆی دژەتیرۆر PUKMEDIA

لۆگۆی دژەتیرۆر

دژەتیرۆر

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری چەمچەماڵ ئەنجامدا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای دژەتیرۆردا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە، هاتووە، لەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا، توانرا دوو تۆمەتباری داواکراو بەناوەکانی (ح.ا.ع) لە دایکبووی 2002 – موسڵ و (خ. ث.ش) لەدایکبووی 1996 – موسڵ دەستگیربکرێن کە بە ماددەی 4ـی تیرۆر لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکرابوون.

 

دوای دەستگیرکردنیان ڕادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان.

 

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە