بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان 09:06 AM - 2023-10-24
لۆگۆی دژەتیرۆر PUKMEDIA

لۆگۆی دژەتیرۆر

دژەتیرۆر

بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لەسەر لێدوانی کەسێک کەوەک ڕۆژنامەنووس و فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی خۆی ناساندووە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

 

دەقی رونکردنەوەکە......

ئەمڕۆ 23/10/2023 کەسێک کە خۆی وەک ڕۆژنامەنووس و فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی ناساندووە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کردووە کە مانگی پێشوو لە چەمچەماڵ دەستگیرکراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر و لەوێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.

بۆ هەمووانی ڕووندەکەینەوە ئەو کەسە بە هیچ جۆرێک لەلایەن دژەتیرۆر دەستگیرنەکراوە و دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا پەیوەندی بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆرەوە نییە.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە