سەرۆک بافڵ: تێکۆشەرەکانمان پاڵپشتمان دەبن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمان
کوردستان 09:56 PM - 2023-10-14
PUKMEDIA
سەرۆکی یەکێتی لەسەردانی تێکۆشەرەکاندا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی و هەڤاڵان عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و دلێر سەید مەجید و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی لە شاری سلێمانی سەردانی هاڤاڵان حاکم قادر حەمەجان، حامید حاجی غالی، عەدنان حەمەی مینا و لەتیف شێخ عومەر، سەرکردەی دیار و تێکۆشەرانی یەکێتی و کوردستانی کرد.
لەدیدارەکاندا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەکێتی کرد کە خۆی لە خزمەتکردنی خەڵک، بەهێزترکردنی پێگەی هەرێم، پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی دەبینێتەوە. وتیشی، سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال، رێبەر و رێنیشاندەری ئێمە دەبێت و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەند و چەند ساڵەی سەرکردە تێکۆشەرەکانیشمان، پاڵپشت و یارمەتیدەرمان دەبێت لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایانەدا.
هەر لەمیانی دیدارەکاندا گفتوگۆی چڕ سەبارەت بە بەهێزترکردنی یەکێتی و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکان کرا و سەرۆک بافڵ وتی، ئێوەی تێکۆشەرە دێرینەکانمان لە رابردوودا پایەی ئەم حزبە بوون و دڵنیاین لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە یەکێتییەکەتان دەپارێزن و کار بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

