حزبی شیوعی چین پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات

کوردستان 04:00 PM - 2023-10-02
حزبی شیوعی چین PUKMEDIA

حزبی شیوعی چین

پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی یەکێتی

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لیژنەی مەركەزی حزبی شیوعی چین، بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزباییەک ئاڕاستەی یەکێتییەکان دەکات و دەڵێت: " هیواخوازین رۆڵی گەورەتر لە تەبایی و ئۆقرەیی و گەشەكردنی عیراق بە گشتی و كوردستان بەتایبەتی ببینن".

 

دەقی پیرۆزبایی نامەکە.........


بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی لیژنەی مەركەزی حزبی شیوعی چین گەرمترین پرۆزباییتان لێ دەكات و هیوای گەشەپێدان و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین و هیواخوازین رۆڵی گەورەتر لە تەبایی و ئۆقرەیی و گەشەكردنی عیراق بە گشتی و كوردستان بەتایبەتی ببینن.

 

حزبی شیوعی چین، گرنگی بە پێشكەوتنی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدات و پەرۆشی پتەوكردنی ئاڵوگۆڕی ئەزموونی دەسەڵات و بەڕێوەبردنە لەگەڵ یەكێتییدا، هەروەها پەرۆشی كاراكردنی هەماهەنگی زانستییە لەتەواوی بوارەكان لەنێوان هەردوو حزبدا، بەشێوەیەك پەیوەندی هاوبەشیی ستراتیجی نێوان چین وعیراق قوڵتر بكات و بەرەوپێشتر ببات و چاكەی گەلانی هەردوو وڵاتی لێ بكەوێتەوە.

 

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە
لیژنەی مەركەزی حزبی شیوعی چین
سێپتەمبەری 2023 پەكین

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە