کارەکانی چوارەم رۆژی کۆنگرە کۆتایی هات
کوردستان 07:42 PM - 2023-09-30
PUKMEDIA
کۆنگرەی یەکێتی
لە چوارەم رۆژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی، بەشێکی زۆر لە ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی حزب پەسەندکران و ئەو بڕگانەشی ماونەتەوە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 1-10-2023 گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
بەهۆی تەواونەبونی پەسەندکردنی ماددەکانی پەیڕەو و هەڵنەبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی، کۆنگرەی ئەمڕۆی یەکێتی بۆ سبەینێ هەڵگیرا.
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "سبەینێش کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامدەبێت و ئەو ماددانەی پەیڕە و کە ماون پەسەند دەکرێن".
"دوای پەسەندکردنی سەرجەم ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی دەکرێت" تەلار لەتیف وایوت.
ئەوەشی خستەڕوو:" تائێستا 44 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب دەنگی لەسەر دراوەو سبەینێ دەنگ لەسەر ماددەکانی دیکە دەدرێت و لەدوای ئەوەش ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

