ئەنجومەنی نوێنەران بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دواخست
کوردستان 04:15 PM - 2023-09-30
PUKMEDIA
پارێزگای هەڵەبجە
ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی دیارینەکردنی سنوری نوێی پارێزگای هەڵەبجەوە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە, دەنگدانی لەسەر بڕگەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخست.
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بڕگەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، کەلە کارنامەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەبوو بە هۆکاری ئەوەی سنوری ئیداری پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بە رونی دیاری نەکراوە، دواخرا".
"حکومەتی عیراق نوسراوی رەسمی لەبارەی دیاریکردنی تەواوی سنوری ئیداری پارێزگای هەڵەبجە ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکەن و لەپاش وەڵامدانەوەی حکومەتی هەرێمیش بڕگەکە دەچێتە کارنامەی دانیشتنەکانەوە"، چرۆ حەمە شەریف وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

