تەلار لەتیف: کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەردەوام دەبێت

کوردستان 08:48 AM - 2023-09-29
تەلار لەتیف PUKMEDIA

تەلار لەتیف

پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی یەکێتی

ئەمڕۆ هەینی 29-9-2023 سێیەمین رۆژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەردەوام دەبێت و  گفتوگۆکانی کۆنگرەش دەستپێدەکاتەوە، وتەبێژی کۆنگرەش دەڵێت: "ئەو دوو لیژنەیەی کە دوێنێ کارەکانیان تەواو نەکردبوو، ئەمڕۆ تەواوی دەکەن و بڕیاریشە ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵبژێردرێن".

 

تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA رایگەیاند:"دوێنێ کە دووەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتی بوو، لیژنەکانی شەهیدان و زیندانیان و کەمئەندامان و پەیڕەو کارەکانی خۆیان تەواو نەکردوو، ئەمڕۆش وەک سێیەمین رۆژ گفتوگۆکانی کۆنگرە بەردەوام دەبێت".

 

"بڕیارە لەدوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆ ئەندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی هەڵببژێردرێن و رێکارەکانی تری کۆنگرە تەواو بکرێن کەلەرۆژانی رابردوودا تەواونەکراون"، تەلار لەتیف وایوت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە