وتەبێژی کۆنگرە: دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ دەدرێت
کوردستان 10:49 AM - 2023-09-28
PUKMEDIA
تەلار لەتیف
لە دووەم رۆژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دوای گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆ، دەنگ لەسەر پەیڕەوی نوێی ناوخۆی حزب دەدرێت و وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیش دەڵێت: "لە کۆنگرەدا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵنابژێردرێن".
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی
رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "رێکارەکانی کۆنگرە لە دووەم رۆژدا بەردەوامە و لەو
چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ئەندامانی کۆنگرە کەبەشدارن لە لیژنەکانی پرۆگرام، سکاڵا،
پەروەردەی حزبی لە کۆنگرەی پێنجەم، پەیڕەو، وتاری سیاسی، شەهیدان و زیندانیان و
کەمئەندامان، ناوی خۆیان تۆمار دەکەن و پاشان راپۆرتی خۆیان دەهێننەوە ناو کۆبونەوەکە
و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".
"بڕیاریشە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پێنجەمین کۆنگرە، رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی حزب دەنگی لەسەر بدرێت و هەروەها شێواز و میکانیزمی هەرسێ ئەنجومەنی بەرژەوەندی و باڵای سیاسی و سەرکردایەتی و پشتیوانی دیاریی دەکرێن و دەنگی لەسەر دەدرێت"، تەلار لەتیف وای وت.
وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دەشڵێت: "پاش هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی کە ڕەچاوی رێژەی بەشداری ژن و شوێنی جوگرافی دەکرێت، دواتر لەلایەن ئەندامانی سەرکردایەتییەوە بڕیار لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەدرێت، واتە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە کۆنگرەدا هەڵنابژێردرێن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

