سەرۆک بافڵ: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پێشێلکارییەکان بێدەنگ نەبن
کوردستان 07:58 PM - 2023-09-21
PUKMEDIA
سەرۆکی یەکێتی و باڵیۆزی فەرەنسا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فهرهنسا لە عیراق.
لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق، پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە بەشێوەیەك كە هاوبەشیی راستەقینە و پاراستنی مافی هەموولایەك لەبەرچاوبگیرێت.
لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و بەئامانجگرتنی هێزە قارەمانەكانی دژەتیرۆر، سەرۆك بافڵ روونكردنەوەیدا و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، هێرشی درۆنی و بەزاندنی سەروەریی وڵات سەقامگیریی ناوچەكەی خستووەتە مەترسییەوە. داواشیكرد،کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لەچوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیماناندان و بەشداربوون لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاری و كردە تیرۆریستییانە بێدەنگ نەبن و رێگریی لێبكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

