جەعفەر شێخ مستەفا :تێکدانی ئاسایشی هەرێم کارێکی ترسنۆکانەیە
کوردستان 12:05 AM - 2023-09-19
PUKMEDIA
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێم
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا بەتوندی ئیدانەی کردەوەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی سەربە ناحیەی عەربەتی پارێزگای سلێمانی دەکات و تێیدا رایدەگەیەنێت:"بۆ ھەموو لایەک ڕوونە کە ئامانج لەو کردەوە پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانەدا تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان".
دەقی راگەیەنراوەکە:
لە راگەیەنراوێکدا جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند:" ئامانج لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستانە و ئەرکی سەرشانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم و عێراقە شکۆ و سەروەری خاک و نیشتیمان بپارێزن".
هەر لە راگەیەنراوەکەدا جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێم بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت دەکات و دەڵێت بۆ ھەموو لایەک ڕوونە کە ئامانج لەو کردەوە پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانەدا تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەرکی سەرشانی لایەنە پەیوەندیدارەکانە لە حکومەتیی ھەرێم و عێراقی فیدراڵ، کە شکۆ و سەروەری خاک و نیشتیمان بپارێزن و ڕێگربن لە دووبارەبوونەوەی ئەم ھێرشە تیرۆریستیانەدا، بۆ ئەوەی چیتر ناوچەکەمان نەبێت بە قوربانی ململانێ ناوچەییەکان و کێشە نێودەوڵەتییەکان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

