پارێزگاری سلێمانی: داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین ڕێز لەسەروەری خاکەکەمان بگرن
کوردستان 10:44 PM - 2023-09-18
PUKMEDIA
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
- د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە ئەمڕۆ کرانە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی لە عەربەت و بارەگای کەنەکە لە هەولێر.
لەراگەیەنراوەکەدا د.هەڤاڵ رایگەیاند: بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، بەتوندیی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین؛ کە ئەمڕۆ کرانە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و، بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێرو، هەموو ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەیشی؛ لە ڕابردودا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاندووە: هاوخەمیی و پەژارەو پرسەی فەرمیی خۆمان بۆ شەهیدانی ئەم ڕوداوە نەخوازراوانە دەردەبڕین و، هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.
پارێزگاری سلیمانی راشیگەیاند: داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەین ڕێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عیراق بگرن، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادیی و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین کۆتایی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان بهێنن و، خۆیان و وڵاتەکەمان لە هەر ململانێیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدوربگرن و شکۆو سەروەریی نیشتمانیی وڵات؛ بپارێزن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

