محەمەد حاجی مەحمود:کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست کاولکردنی هەرێم کوێرن

کوردستان 09:42 PM - 2023-09-18
محەمەد حاجی مەحمود ئەرشیف

محەمەد حاجی مەحمود

دژەتیرۆر

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئیدانەی پەلاماری سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و رایدەگەیەنێت:"ئەم هێرشە و کۆی پەلامارە ناڕەواکانی سەر هەرێمی کوردستان پێماندەڵێن، دوژمنانی گەلەکەمان سەرخان و ژێرخانی ئابوری، هاووڵاتی سڤیل، سیاسەتمەدار، جوتیار، پێشمەرگە و ڕەز و باخەکانی کوردستان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و هەرکات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی!".

 

دەقی راگەیەنراوەکە:

ئەمڕۆ ۱۸ـی ئەیلولی ۲٠۲۳ جارێکی تر ناحەزانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و لە ئاکامدا ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

ئەم هێرشە و کۆی پەلامارە ناڕەواکانی سەر هەرێمی کوردستان پێماندەڵێن، دوژمنانی گەلەکەمان سەرخان و ژێرخانی ئابوری، هاووڵاتی سڤیل، سیاسەتمەدار، جوتیار، پێشمەرگە و ڕەز و باخەکانی کوردستان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و هەرکات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی!.

بەداخەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو کاولکارییەی بەگەل و خاکەکەمان دەکرێت کەڕ و کوێر و لاڵن. 

داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین سنورێک بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە دابنێت.

روحی شەهیدان شادبێت، ئومێدی چاکبونەوەی بە پەلە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

 

محەمەد حاجی مەحمود

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان

PUKMEDIA

 

 

ئەمانەش ببینە