جەلال شێخ ناجی:هێرشەکان سورترمان دەکات ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمەکەمان بپارێزین
کوردستان 08:47 PM - 2023-09-18
ئاژانسەکان
جەلال شێخ ناجی
جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە راگەیەنراوێکدا بەتوندی ئیدانەی کردەوەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی سەربە ناحیەی عەربەتی پارێزگای سلێمانی دەکات و تێیدا رایدەگەیەنێت:"کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە سەقامگیری و ئاسایش لەپێشینەی کارەکانمانە و بەھەموو ھەوڵێکمانەوە رووبەڕووی تەحددییە ئەمنییەکان دەبینەوە و لەبەرامبەر ئەم تاوانەش کە بەزاندنی ئاشکرای خاک و ئاسمانی هەرێم و عیراقە سورترمان دەکات کە ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمەکەمان بپارێزین".
بەتوندترین شێوە ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی دەکەین کە بەهۆیەوە سێ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستانمان شەهیدبوون و سێ پێشمەرگەی دیکەشمان برینداربوون .
وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین .
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دڵنیادەکەینەوە سەقامگیری و ئاسایش لەپێشینەی کارەکانمانە و بەھەموو ھەوڵێکمانەوە رووبەڕووی تەحددییە ئەمنییەکان دەبینەوە و لەبەرامبەر ئەم تاوانەش کە بەزاندنی ئاشکرای خاک و ئاسمانی هەرێم و عیراقە سورترمان دەکات کە ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمەکەمان بپارێزین و دەرفەت نەهێڵینەوەبۆ ناحەزانمان ئارامیمان تێکبدەن.
داواش لە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق دەکەین کە بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانی سەرشانی جددی تر رابپەڕێنێت و رێگری بکەن لەم پێشێلکاریانە کە سەقامگیری وڵاتەکەمان دەخاتە مەترسییەوە.
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان
جەلال شێخ ناجی
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری
PUKMDEIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23




.webp)


دابەزێنە

