مەکتەبی سیاسی: ئەولەویەتی ئەم قۆناغە بۆ ژیانی هاووڵاتییان بێت
کوردستان 06:10 PM - 2023-09-16
PUKMEDIA
مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوەوە
ئەمڕۆ شەممە ١٦ ی ٩ ی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەکتەبی سیاسی کۆبۆوە .
کۆبوونەوەکە کە لە دەباشان بەڕێوەچوو ، گفتوگۆی تێروتەسەلی کرد لەسەر دوا پێشهاتەکانی کوردستان و عیراق و ناوچەکە، بە تایبەت پرسی مووچەو گوزەرانی هاووڵاتیان کوردستان و دوا کۆششەکانی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانیکردنی بەغداو دیدارەکانی لەگەڵ حکومەت و لایەنە سیاسیەکانی عیراقدا.
مەکتەبی سیاسی لەسەر ئەم پرسە هەڵوەستەی کردو تەئکیدیکردەوە ئەولەویەتی ئەم قۆناغە دەبێت بۆ مووچەو ژیانی هاوڵاتیان بێت، بۆ ئەم مەبەستەش گرنگە رۆڵ و هەوڵەکانی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم و بەغدا بەو ئاڕاستەیە بێت.
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی سەردانی وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و دیدارەکانی بۆ پێشخستنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرئەنجام کۆبوونەوە سەردانەکە و پەیوەندییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکانی یەکێتی لەو نێوەندەدا بە ئیجابی و بنیادنەرانە هەڵسەنگاند لە بەرژەوەندی کوردستان و عیراق .
هەر لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیدا لەسەر دوا ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆکراو دووپات لەسەر پەسەندکردنی رێوشوێنە پەیڕەوکراوەکان بەرەوە کۆنگرەیەکی سەرکەوتووی یەکێتیانە لە ٢٧ ی ٩ ی ٢٠٢٣ کرایەوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

