کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا
کوردستان 02:36 PM - 2023-09-14
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوێندنەوەی سێهەمی پرۆژەیاسای بەپاریزگابونی هەڵەبجە ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا.
بڕیار رەشید ئەندامی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"بەهۆی
تەواونەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتارانی ئامادەبوو لەناو هۆڵی پەرلەمان
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا".
"لەگەڵ ئەوەی
بریاربوو لەکۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی سێهەم بۆ پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
بکرێت، بەڵام خوێندنەوە بۆ ئەو پرۆژەیەش خرایە دانیشتنی داهاتوو"، بڕیار
رەشید وایوت.
پێشتریش چرۆ حەمەشەریف
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی خوێندنەوەی سێهەم بۆ پرۆژەیاسای
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو...
زانیاری زیاتر لەم
لینکەدایە:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

