دژەتیرۆر تیرۆرستێک لە کەرکوک دەستگیردەکات

کوردستان 09:55 PM - 2023-09-05
دژە تیرۆر PUKMEDIA

دژە تیرۆر

دژەتیرۆر

هێزەکانی دژە تیرۆر لەگەڵ چەند دەزگایەکی تری ئەمنی لە کەرکوک تیرۆرستێکی داعش دەستگیردەکەن و رادەستی یاسای دەکەن.

 

دەقی راگەیەندراوی دژەتیرۆر......

هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک، هێزی هێرشبەری سەر بە پۆلیسی کەرکوک، لیوای مغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، توانیان تیرۆرستێکی داواکراوی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش دەستگیربکەن.

دەستگیرکراوەکە بە ماددەی چواری تیرۆر لە دادگاکانی عێراق داواکرابوو و دوای دەستگیرکردنی، ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە