سەرۆكوەزیران لەسەر داوای یەكێتی قوربانییەكانی كەركوكی بەشەهید تۆماركرد
کوردستان 03:31 PM - 2023-09-04
PUKMEDIA
ئەو گەنجانەی لە خۆپشاندانەكەی چەند رۆژی رابردووی كەركوك-دا شەهیدكران
لەسەر داوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئەو گەنجانەی لە خۆپشاندانەكەی چەند رۆژی رابردووی كەركوك-دا شەهیدكران، مامەڵەی شەهیدیان بۆ بكرێت.
لەسەر داوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوێنەرەكانی لە حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئەو گەنجانەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئاڵۆزییەكانی كەركوكەوە بوونە قوربانی مامەڵەی شەهیدیان بۆ بكرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە وەفدێكی حكومەتی عیراق كەپێكهاتووە لە د. حەمزە مەحمەداوی راوێژكاری سەرۆكوەزیران و لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان، لەسەر راسپاردەی سەرۆكوەزیرانی عیراق سەردانی پرسەی شەهیدەكانی كەركوكیان كرد و بە كەسوكاری شەهیدەكانیان راگەیاند: "لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە دەكرێت و ئەنجامدەرانی تاوانەكان سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن".
بەهۆی شەڕوئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردووی كەركوك-ەوە، هەریەك لە هاوكار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەمەد، حوسێن سابیر شەهیدكران، كە سەرجەمیان هەڤاڵ و تێكۆشەری ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون و هۆكاری ئاڵۆزییەكانیش ململانێی سیاسی و شەڕی بارەگای حزبی بوو و پەنجەی تۆمەتیش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان رادەكێشرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

