لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن: یەكێتی سەركەوتنەوەی خۆی بەم كۆنگرەیە خێراتر دەكات

کوردستان 10:22 AM - 2023-08-26
سەرکەوت زەکی PUKMEDIA

سەرکەوت زەکی

یەکێتی

سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستنی (ی.ن.ك) رایدەگەیەنێت:" بڕیاری بەستنی پێنجەمین كۆنگرە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ بوێرییەكانی چركە ساتەكانی بڕیاردان له دامەزراندنی (ی.ن.ك) و هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ و دەمان گەیەنێتەوە ئەو بڕوایەی كە یەكێتی هێزی ئیرادەی خەڵك و هێزی بڕیارە قورسەكانە".

لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لەوتارێكیدا كە بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی ناردووە و لە بیروڕا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت:" یەكێتییەكان حیزبەكەیان وەك كەرەستەیەك بۆ سەرخستنی قەزییە گەورەكەیان دەوێت و بۆ ئەوە قوربانیش دەدەن و ڕیفۆرم دەكەن و بڕیاری شۆڕشگێڕانەیان پێدەدرێت".

"هەموو پێشبینی و خوێندنەوەكان، بەو ئاڕاستەیەن ئەم كۆنگرەیە دەبێتە كۆنگرەی بنیاتنانەوەی یەكێتی و دەبێته هێمای تێپەڕاندنی ئاستەنگی ناوخۆیی و ڕووكردنەوە خەڵك و جەماوەر، ئیتر بەهەموو لایەك دەڵێت یەكێتی قۆناغی داكشانی خۆی تێپەڕاند،  هەرچەندە ئەوە دوو ساڵێكە لەسەر ڕاستە ڕێگاكە هەنگاو دەنێت، بەڵام هەنگاوەكانی هەستانەوە و ڕوو لە هەوراز كردن و سەركەوتنەوەی خۆی بەم كۆنگرەیە خێراتر دەكات". سەركەوت زەكی وادەڵێت.

بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکە ئەم بەستەرە کلیک بکە.......

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە