لەسلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر داوای ئازادکردنی زیندانیانی بادینان دەکرێت
کوردستان 11:43 AM - 2023-08-21
PUKMEDIA
باجی ئازادی لە هەولێر و دهۆك كوشتن و زیندانییە
رۆژنامەنووس و چالاکوانانی سلێمانی و هەڵەبجە وهەولێر
دژی سزادانی شێروان شێروانی و ئازادنەکردنی گوهدار زێباری گردبوونەوە، بەڵام
لەدهۆک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگری لەڕۆژنامەنووس و کەسوکاری زیندانیان کراو
رێگەیان نەدا بەیاننامەکەیان پێشکەشبکەن.
رۆژنامەنووس و چالاکوانانی سلێمانی و هەڵەبجە وهەولێر لەبەیاننامەکەیاندا
رایانگەیاند:" لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە سەرەڕای بەڵێنەکانی
چاکسازی و فراوانکردنی پانتایی ئازادیی رادەربڕین، بەڵام بەداخەوە بەشێوەیەکی
بەرچاو رووی لەپاشەکشە کردووە و چیتر قبوڵناکرێت".
نوێنەری رۆژنامەنووس و چالاکوانان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانیاندا
رایانگەیاند:"هیوادارین دەسەڵاتدارانی هەرێم چاوبکەنەوە و ئەو خەتەسوور و قوربانیدانانە
ببینن، کە خەڵکی ئازادیخوازی باشوری کوردستان بەدرێژایی سەد ساڵی رابردوو لەپێناو
ئازادی و نان داویانە، گوێ لەدەنگی بەرزی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی
دەرەوەی دراوسێ و راپۆرتی رێکخراو و دامەزراوە جیهانییەکان بگرن، کە تەنها ٤٠ ساڵ
لەمەوبەر و هەمان دۆستانی ئێستا بەشێک لەڕاپۆرتەکانیان لەسەر ئەندامانی زیندانی
ئەو حزبانە بوو کە ئێستا بەرپرسن لەم دۆخە".
راشیانگەیاند:"سزادانی شێروان شێروانی و ئازادنەکردنی
گوهدار زێباری نوێترین زنجیرەی خراپ بەکارهێنانی یاسایە دژی رۆژنامەنووس و
چالاکوانان بەجۆرێک دەستوەردانی سیاسی بە روونی لەم کەیسانەدا دیارە".
هەر لەبایاننامەکەدا داوایانکرد:" دادگای
پیداچوونەوە ئەو پێشێلکارییە یاساییانە راستبکاتەوە، بۆئەوەی بێ متمانەیی خەڵک بە
دادگاکان قوڵتر نەبێتەوە و چیتر سیمای کوردستان لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناشرینتر
نەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

