سەرۆكی لیژنەی وزە: پاڵاوگە تاڵانكراوەكەی بێجی لە هەولێربووە
کوردستان 03:09 PM - 2023-08-18
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
كەلوپەلی پاڵاوگەی بێجی لە هەولێر
هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، كە كەلوپەلی پاڵاوگەی بێجی لە هەولێربووە و سەرۆكوەزیرانی عیراقیش راگەیاند: "نزیكەی 60 بارهەڵگری گەورەی كەلوپەلی پاڵاوگەی بێجی كە دزرابوو، گەڕێندراوەتەوە".
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق دەڵێت: "پاڵاوگەی بێجی لە هەرێمی كوردستان دۆزراوەتەوە و تائێستا 60 بارهەڵگری گەورە لە كەلوپەلی پاڵاوگەكە گێڕدراوەتەوە و پێدەچێت بگاتە 100 بارهەڵگر"، بەڵام سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانیدا بۆ كەناڵی ئەلڕەشید وردەكاری زیاتری خستەڕو و دەڵێت: "كەلوپەلی پاڵاوگە تاڵانكراوەكە لە هەولێر بووە".
تائێستا 60 بارهەڵگری گەورەی پاڵاوگەكەی بێجی گەڕێندراوەتەوە و 40 بارهەڵگری دیكە ماوە و پڕۆسەی گواستنەوەكە بەردەوامە و بەوتەی سودانی بەهای پاڵاوگەكە سەدان ملیۆن دۆلارە.
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

