سەرۆككۆمار: كریستیان پێكهاتەیەكی رەسەنی عیراقە
عیراق 05:00 PM - 2023-08-16
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆككۆماری عیراق و پاتریاركی كاسۆلیكی سریانی ئەنتاكی لە جیهان
د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق، لە كۆشكی بەغداد، پێشوازی لە مار ئەغناتیۆس یوسف یۆنانی سێهەم، پاتریاركی كاسۆلیكی سریانی ئەنتاكی لە جیهان و مار ئەفرام یوسف عەبا سەرۆكی قەشەكانی بەغدا و مۆنسنیور حەبیب موراد ئەمینداری گشتی پاتریاركی و سكرتێری پاتریاركی سریانی كاسۆلیكی ئەنتاكی كرد.
سەرۆك كۆمار لەدیدارەكەدا، جەختی لەوە كردەوە كە پێكهاتەی كریستیان پێكهاتەیەكی رەسەنی عیراقە و جێگای رێزی هەمووانن و ئاماژەی بەڕۆڵ و بەشدارییان لە شارستانییەتی دۆڵی ڕافیدەین و لە پتەوكردنی كولتووری و مێژوویی لە وڵاتدا كرد و هەڵوێستە نیشتمانییەكانیانی بەرز نرخاند .
هەروەها سەرۆككۆمار، ئاماژەی بەوەشكرد: "كە هەوڵەكانی حكومەت بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێكهاتەكان و بەردەوامە لە نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئابوری، بەتایبەتی بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی تیرۆرەوە زیانیان بەركەوتووە".
هەر لەدیدارەكەدا سەرۆك ئاماژەی بە هەوڵە بێ وچانەكان كرد بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەموو پێكهاتەكانی گەلی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستانیش باشن و كۆبوونەوەكان لە نێوان هەردوولایش بەبەردەوامی بەڕێوەدەچن.
هەروەها باسی لە گرنگی دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی دەستوور و پابەندبوون بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی و پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت كرد بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان بۆ هاووڵاتیان.
لە لای خۆیەوە، مار ئەغناتیۆس یوسفی سێهەم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەرۆككۆمار و ستایشی پێشنیارەكانی بەڕێزیان بۆ پاراستنی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێكهاتەكان و رۆڵییان لە پابەندبوون بە ماددە دەستوورییەكانەوە كرد و ئاماژەیدا بەو گۆڕانكارییە ئەرێنیانەی لە عیراقدا بە دی هاتوون لە زۆربەی بوارەكاندا.
هەروەها پاتریاركی سریانی كاسۆلیكی ئەنتاكی لە جیهان، ئەو هێرشانەی بۆ سەر قورئانی پیرۆز دەكرێن سەركۆنەكرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئەم ڕەفتارە لادەرانە لەلایەن كریستیانەكانەوە رەتكراونەتەوە چونكە رەنگدانەوەی بنەما باڵاكانی كریستیان نین، هاوكات رایگەیاند كە دەبێ سوید ڕێگا بە دووبارە بوونەوەی ئەو دەستدرێژیانە بۆ سەر قورئانی پیرۆز نەدات.
لەو بارەیەشەوە سەرۆككۆمار دووپاتیكردەوە كە سوتاندنی قورئان كاردانەوەیەكی نێودەوڵەتی لێ كەوتەوە، سەبارت بەجێبەجێكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤ و ئازادی و رێزگرتنی ئاین و ئازادی بیروڕاكان .
هەروەها، مار ئەغناتیۆس، تیشكیشی خستە سەر ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی شاری قەرەقۆش لەمانگی داهاتوودا و سەرۆككۆماریش هیوای سەركەوتنی كۆنگرەكەی بۆ خواستن .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

